ماكیاژی لێو لە وەرزی هاوین

ماكیاژی لێو لە وەرزی هاوین
چەندین جۆرە ماكیاژ هەن بۆ گشت بەشەكانی جەستە، هەر یەكە پێویستی بە شێوەیەكی تایبەتە، كە هەر مۆدەیەك لەو مۆدانە، دەبێ بە خواست و ویستی ئەو كەسە لێبدرێ، زیاتر ماكیاژەكان بۆ رووخسارە، كە ئەویش چەند بەشێكی لێدەكەوێتەوە لەوانە : ماكیاژی چاو – ماكیاژی لێو –ماكیاژی ئەساس كە بۆ رووخسار ئەنجام دەدرێ، ئەوەی لێرەدا و لەم وەرزەدا گرنگییەكی ئەوتۆی هەیە،ماكیاژی لێوە، یان سووراو كردنی لێو و بۆیە كردنە، هەر یەكێك لەو هەنگاوانە شێوازێكە بۆ جوانكردنی لێو بە چەندین شێوەی جۆراوجۆر، ئەو ماكیاژ و شێوازانەی بۆ لێو ئەنجام دەدرێ ئەوانەن: رەنگ كردن و هێلكاری لێواری لێو و بە بریقە كردن و دانانی رەنگی تۆخ و سادە، لە وەرزی هاویندا رەنگ و بۆیەی لێو دەبێ تۆخ بێ، هەروەها ئەو رەنگانەی بەكاردەهێنرێن بۆ لێو زیاتر: سوور – پەمەیی، هەر یەكە بە جۆرێكی زیاتر دەڕازێنرێتەوە كە كاڵ یان تۆخ بكرێ، لەگەڵ هەنگاوی كۆتایی كە بە بریقە كردنە یان بە شێوەی خۆی دەمێنێتەوە و بەبێ بریقە دەبێ، كە ئەوەش كەرەستەی خۆی هەیە وەك بۆیە و فڵچەی بریقەدار كردن، ئەوەش زیاتر بەپێ خواستی ئەو كەسە دەوەستێ كە ماكیاژ بۆ لێوی ئەنجام دەدات.
Top