دوو دەستە جلی هاوشێوە بۆ هاوین

دوو دەستە جلی هاوشێوە بۆ هاوین
جلوبەرگ هەردەم لە پێشەنگدا دەبن لە كێبركێ لەگەڵ بەشەكانی دیكەی جوانكاری، چونكە جلوبەرگ كارێزمای خۆی هەیە و لە گەورەیی خۆی كەم ناكاتەوە، بەمەش جوانیەكی رەها بە جەستەی خانمان دەبەخشێ، زیاتریش لە وەرزی هاوین و بەهار، كە ئەو دوو وەرزە، جلوبەرگ بە شێوەیەكی بەرچاو دەردەكەون و جیاوازیان دەبێ لەگەڵ وەرزەكانی دیكەدا، بۆیە لە رێگەی جلوبەرگ، یان دەستە جلی بەیەكەوە، كە مانایەكی پڕ جوانی دەبەخشێـتە جەستە، یان دەكرێ لە رێگەی ئەو دەستەیە، كە خۆی دەگرێ لە كۆمەڵە كەرەستەیەك وەك: كراس – بلووزی هاوینە – پانتۆڵ- گوارە –پێڵاو- جەنتای دەست- كاتژمێر-ملوانكە، ئەو كۆمەڵە كەرەستەیە لە كاتێكدا ئامادە كراوە، كە لەلایەن پسپۆرانی بواری جوانكاری پێشتر تاقیكردنەوەی لەسەر كراوە، ئەمەش بۆ زیاتر یارمەتیدانی خانمان، تاوەكو بتوانن چ جۆرە رەنگ و كەرەستەیەك هەڵبژێرن نەوەك تووشی دڵەڕاوكێ ببن و نەزانن چۆن بەشەكانی دەستەجلێك هەڵبژێرن.
Top