دوو وێنەی مێژوویی شاری هەولێر

دوو وێنەی مێژوویی شاری هەولێر
هەولێر شارێكی كۆنە و مێژوویەكی دێرینی هەیە، تەنانەت لە كتێبە گەورەكانی مێژوودا باسی هەولێر كراوە و بەمەش وەك شارێكی شارستانی كۆن و دێرین دادەنرێ، بەهۆی ئەوەی كامیرا و وێنە بۆ ساڵانێكی درەنگ گەیشتۆتە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها كوردستانیش، بەڵام لەلایەن كەسانی دیكەی بیانی و هەندێك لە شارەزایانی وێنەگرتن هاتوونە هەولێر و چەند وێنەكەیان گرتووە، بەمەش دەبێتە سەرچاوەیەكی مێژوویی بۆ هەولێر، كە لەم دوو وێنەیەدا یەكێكیان لە ساڵی (1923) گیراوە كە ئەویش لە ناو فڕۆكەوە، وێنەكەش لەناو فڕۆكەیەكی هێزە بەریتانییەكاندا گیراوە و دواتریش دەست خەڵكی هەولێر كەوتووە، وێنەی دووەمیش گوزارشت لە بازاڕێكی هەولێر دەكات كە لە ساڵی (1940) گیراوە، لەم وێنەدا بازاڕەكانی ئێستای قەیسەری كە ئەوكاتە بە بازاڕی ژێر قەڵا دەناسرا دەردەكەوێ، لە وێنەكەدا وڵاخ دەبینرێ كە لەناو بازاڕەكاندا هاتوچۆی دەكرد، هەروەها چەند كەسێك خەریكی كاری فرۆشتنی كەرەستەن.


Top