دروست كردنی كەلوپەل و ئامێرەكان، هەردەم بە شێوازێكی ستاندارد دەبێ و لە رێچكە و شێوەی خۆی دەبێ و بەڵام هەندێك جار لەدوای ئەو ستانداردە، كاری تازەگەری بۆ دەكرێ، وەك لەلای خۆشمان ئۆتۆمبێل بە چەندین شێوەی جیاواز دەڕازێنرێنەوە، ئەمەش وەك لادانێك لە شێوازی سەرەكی خۆی، ئەم ئۆتۆمبێلەش یەكێكە لەو كارە سەیرانە، كە سەرتاپای ئەو ئۆتۆمبێلە لە كامێرا داپۆشراوە، هەر كامیرایەك لە شوێنی خۆی كار دەكات و دەكرێ دەوروبەری خۆی بە چركەیەك سەدان وێنەی جیاواز بگرێ، ئەمەش كاری لە داهێنەرێكی وڵاتی ئیتاڵیا بە ناوی (تیادۆ ماتیز)ە و كاری خۆی وێنەگرتنە و ئەمەش یەكێكە لە بیرۆكە سەیرەكانی لە بواری وێنەگرتندا.