زۆر كەس لەو باوەڕەدان كە كچ بێهێزن و توانای جەستەیان لاوازە، رەنگە ئەوە لەلای هەندێك كچی ناسك وابێ، بەڵام كچی بەهێز و بە توانا هەیە لە گشت بوارەكاندا، تەنانەت دەتوانن چەند كەسێك بە دەستە ناسكەكانیان هەڵبگرن و وەك پاڵەوانێك نمایش ساز بكەن، لە وڵاتی ئۆكرانیا كچێك بە ناوی (ڤاریا ئەكۆلۆڤا) لە دایك بووی (1992)ە، ئەوەی سەیرە ئەو كچە خاوەن توانایەكی بەهێزە لە رووی جەستەوە، هەر لە تەمەنی منداڵی شتی قورسی هەڵگرتووە كە جێگەی بڕوا كردن نەبووە، لە دواترین كارەكانی ئەو كچە، كە هەڵگرتنی (300) كیلۆگرام بووە، ئەوەش دەكاتە (4) ئەوەندەی كێشی جەستەی خۆی، بەبێ ئەوەی ئەزیەتێكی پێبگات.