بۆ بۆنە و ئاهەنگەكان، چەندین مۆدە و شێوەی جوان و رازاوە ئامادە دەكرێن، بەڵام گرنگە بزانین كە كامە لە جلوبەرگ و ئێكسسوارەكان شایستەی ئەو شوێنەن و كە مەبەستی جوانییەكی رازاوە و ناسك ببەخشێت، لە رێگەی هەڵبژاردنی جوانترین و كارامەترین ئێكسسوار یان جل یان كەرستە، دەگەین بە لوتكەیەكی جوانی بۆ خانمان، چونكە لە كاتی ئاهەنگدا پێویستیمان بە ئامادەكارییەكی تەواو هەیە، بە تایبەت ئەو كەرستە یان ئەو ئێكسسوارانەی سەرەكیین و جێگەی جوانی خۆیان هەیە لە جەستەدا، هەڵبژاردنی پێڵاو شێوەیەكی سەرەكی دەنوێنێت لە كاتی چوونە ئاهەنگ و بۆنەی گەورە یان بۆنەی تایبەت، چونكە ئەو ئێكسسوارە بەهۆی ئەوەی سەرەكییە و تەنانەت بە شێوەیەكی بەرچاو دیاردەبێت و رەنگدانەوەی جوانی خۆی دەبێت، بەمەش هۆكارێكە بۆ رازاوەكردنی بەشی خوارەوەی جەستەی خانمان لە كاتێكدا بەشی سەرەوە بە جلوبەرگ دەڕازێتەوە، بۆیە لە وەرزی هاویندا و بۆ بۆنە و ئاهەنگەكان، دەكرێ پێڵاوی پاژنە بەرزە دەست نیشان بكەین، چونكە مۆدەیەكی رازاوە و جوانە، لە هەڵبژاردنی پێڵاودا، شێوە و رەنگی پێڵاوەكە، گرنگییەكی ئەوتۆی هەیە لەسەر جوانی، گرنگە بزانین چ جۆرە پێڵاوێك و یان چ شێوە و رەنگێكی بۆ هەڵدەبژێرین، گرنگترینیش شێوەی گەورە و لە رەنگێكی تۆخ بێ وەك: سوور – شین – قاوەیی.