كاری دەستی، وەك بەهرەیەكی تایبەت بە خانمان، دەتوانن لە سادەترین كەرەستە یان شتی سادەدا، بەرهەمێكی جوان دروست بكەن، وێڕای ئەوەی كاتێكی خۆش بەسەر دەبەی لەگەڵ دروست كردنی كەرەستەكە، هەروەها ئارامكردنەوەیەكی دەروونیت پێدەبەخشێ لەو كاتەی كاری دەستی دەكەیت، چەندین كەرەستەی سادە لە ماڵەكاندا هەن، دەكرێ بكرێن بە شتێكی جوان، تەنانەت كەسیش بیری بۆ ئەو كارە نەچووبێ، كەوچكی پلاستیك لە زۆربەی ماڵاندا هەیە، هەمان ئەو كەوچكە دەكرێتە گوڵێكی دەستكردی جوان، ئەمەش تەنیا بە رێگەی كاری دەستی، دوای ئەوەی كەوچكەكان دەهێنرێن و پاشان تەنیا سەری كەوچەكە دەبڕدرێ و لەسەر ئاگرێكی كز كەوچكەكە لار دەكرێتەوە، پاشان كۆمەڵێك لەو شێوەیە ئامادە دەكرێ و دەبێتە شێوەی گەڵای گوڵ، یان پەلكی گوڵ، دواتریش لە نزیك یەكتر كۆدەكرێتەوە و لە ژێرەوەیاندا هەر بە هەمان ئاگر یەكدەخرێن و شێوەی وەك گوڵێكی گەش دەردەكەوێ و دەكرێ لە سەر مێزی ماڵدا دابنرێن.