ملوانكە و جل لەشێوەی ئاڵای كوردستان

ملوانكە و جل لەشێوەی ئاڵای كوردستان
لە بواری جوانكاری كوردیدا، تازەگەری و شتی تازە و جوان دروست و ئامادە دەكرێت، ئەمەش لەلایەن ئامادەكار و دیزاینەرانی جلوبەرگ و ئێكسسواردا، كە چەند كەسێك هەڵكەوتوون و توانیویانە كاری جوان لەم لایەنەدا تۆمار بكەن، یەكێك لەوانە : نیشاخان كە كاری دیزاینەری جلوبەرگ و ئێكسسواریش دەكات، جگە لەوەی لە چەندین شوێنی دیكەشدا كاری جوان كراوە، وەك دروست كردنی ئێكسسوار لە شێوەی رەنگی ئاڵای كوردستان یان لە شێوەی نەخشی كوردستان بە گشتی، ئەمەش وەك هەستێك بۆ كوردستان، هەروەها كەرەستەیەكی جوانكاری لەسەر جەستەدا شێوە و جوانی خۆی بنوێنێت، بۆیە زۆر جار لەسەر دەست و ملی خانمان چەندین ئێكسسواری جوان و لەسەر رەنگەكانی ئاڵای كوردستان دەبینرێن، كە جێگەی جوانییەكی پڕ بەها و دیمەنێكی رازاوەیە لەم رووەدا، هەروەها لەلایەكی دیكەشەوە جلی كوردی لە رەنگەكانی ئاڵای كوردستان، بەشێكی دیكەی ئەو لایەنەیە، كە ئەویش مۆدەیەكی شایستە و كراوەی لێوە دەردەچێت، هەر چۆنێك بێ، لەم دوو لایەنە دیاریكراوە یان چەندین شێوەی دیكەدا، خزمەت بە جوانكاری كوردی دەكرێ و مۆدەیەكی رازاوەی لێ دەبینرێ.
Top