تەورداسەكانی هەزارەی سێیەمی پێش زایین
June 20, 2013
رەنگا و ڕەنگ
لە مۆزەخانەی شارستانیی هەولێر كۆمەڵێك پارچە شوێنەراوی زۆر دەگمەن و سەرنجڕاكێش دەبینرێن كە مێژوویەكی دوورو درێژیان هەیە و هەر لە زووەوە ئەو ئامێر و كەرستەو پێداوییستییانە بەكار هاتوون و بەشێكی زۆریان تا ئێستا وەك ئاسەوار پارێزروان و ماونەتەوە، یەكێك لەو كەرەستە كۆنانەی كە لە مۆزەخانەكدا هەیە بریتییە لە كۆمەڵێك (تەورداس) ی كۆن كە وەك ئاسەوار و پارچەی شوێنەواری سەیردەكرێن.
ئەوەی شایەنی باسە مێژووی دروست كردنی ئەم پارچە تەورداسە كانزایانە زۆر كۆنەو بۆ هەزاری سێیەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە، ئەمەش درك بەو شارستانیەتە دەكات كە لە پێش زاین بوونی هەبووەو لەو كاتەدا توانیویانە لە كانزا پێداویستی وا دروست بكەن.
كە بۆ چەندین مەبەست بەكاریان هێناوە وەك بڕینەوەی دار و پارچەكردنی و چەندین مەبەستی دیكە، چونكە لەو كاتە زووانەدا مرۆڤ بە شێوەیەكی سەرەكی پشتی بە دار و شتە سروشتییەكانی بەستووە.
