هەندێك لە مرۆڤ، حەز بە قژ دەكەن، یان هەن گرنگییەكی ئەوتۆ بە قژ دەدەن و درێژی دەكەن، یان بۆ ماوەیەكی زۆر نایبڕن و دەیهێڵنەوە، وەكو ئەو پیاوە چینییەی كە ناوی (تران ڤان)ەو تەمەنی ئەو پیاوە پیرە نزیكەی (79) ساڵە و بۆ ماوەی (50) ساڵە قژی نەبڕیوە، ئەوەی سەیرە، تاوەكو ئێستاش نەیشووشتووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە تەمەنی (25) ساڵی قژی بڕی و تووشی نەخۆشییەك بوو، ئێستاش قژی (680) سەنتیمەترە، واتە زیاتر لە (6) مەتر و كێشی دەگاتە (10) كیلۆگرام.