یەكێك لە یاریە كۆن و بەجۆشەكان، كە یارییەكی كچانەیە و زیاتر كچان ئەو یارییە دەكەن، كچان زیاتر گرنگی بە یاری دەدەن، ئەو یاری و گەمەی كە زیانی نییە و سادەیە، كەچی كوڕان زیاتر گرنگی بە گەمە گەورە و بەهێزەكان دەدەن، (قاقایانێ)، ئەو یارییە بە دەست دەكرێ و یاریەكی خۆشە و بە جۆشە، كە شێوازی یاریەكە بەم جۆرەیە، (5) بەردی خڕ دەهێندرێ و دەخرێتە ناو دەست، یەكێك لە بەردەكان دەبێـتە (دەست كەلا)، واتە ئەو بەردە كارە گرنگەكە دەكات، یارییەكەش بەم جۆرەیە، ئەو كەسەی یاری دەكات، دەبێ دەست كەلایەكە یان بەردێك فڕێ بداتە ئاسمان بەڵام زۆر بەرز نەبێ، دواتر بە هەمان دەست بەردێك لە بەردەكانی دیكە هەڵبگرێ لەناو دەستی، پاشان بیكات بە دوو بەرد، ئەگەر دەست كەلایەكە بەربۆوە یان بەردەكانی دیكە لەناو دەست بكەوێ، ئەوە بە دۆڕاو یان سووتاو دادەنرێ، دەبێ هەر (4) بەردەكە لەناو دەستت بێ و ئەوەی دیكەش فڕێ بدەیتە سەرەوە، ئەوە پێی دەڵێن : یەك یەكانێ، دوو دووانێ هەیە، كە ئەوجارە دەبێ دوو بەرد لە خوارەوە بەیەكەوە هەڵبگری لە ماوەیەكی نێوانیان هەبێ و كە لەسەر زەوی دادەنرێ، یان بەردەكان فڕێ دەدرێتە سەر زەوی و چەندە لە یەك دوور بن، دەبێ ئەو كەسە بە دەستێك هەمووی كۆبكاتەوە و بیخاتە ناو دەستی خۆی، ئەگەر بەم شێوەیە سەركەوتوو بووی، كەسەكە دەبێتە خاوەن گەمەیەك یان یارییەك.