كراسی بووك لە خووری مەڕ

كراسی بووك لە خووری مەڕ
كاری جوان هەردەم لە بیرۆكەی جوانەوە دەردەكەوێ، بەپێی ئەو خواست و ویستەی ئەو كەسانە دەبێ كە بیرۆكەیەكی سەیر دەهێننە ئاراوە و بە وردترین رێگە كاری لەسەر دەكەن، كچێكی جووتیار لە وڵاتی ئیرلەندا، لەگەڵ ئەوەی ساڵانێكە لەگەڵ مەڕەكانی دەژی و چەندین بەرخ و مەڕی هەیە، كە لە تەمەنی منداڵیدا بەیەكەوەن لەگەڵ مەڕ و بەرخەكانی، دوای ئەوەی ئەو كچە جووتیارە كە ناوی (لیویز فایبۆرن)ە و گەورە دەبێ و بە نیازی هاوسەرگیری دەبێ، بۆیە بۆ هەڵبژاردنی كراسی بووك، هەڵساوە بە دروست كردنی كراسەكەی لە خووری مەڕەكانی، وەك وەفایەك بۆ گیاندارەكانی، ئەوەی سەیرە ئەو كراسە نزیكەی (3000) دۆلاری تێچووە و بە ماوەی (3) هەفتە كاری لەسەر كراوە.
Top