گەورەترین گێزەر

گەورەترین گێزەر
گێزەر خۆراكێكی زۆر بە تامە، زیاتریش سوودی بۆ چاو هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ كۆئەندامی هەرس بەسوودە و گیانداری كەروێشك حەزی لێدەكات، بەڵام كێ گەورەترین گێزەری بینیوە؟! وەكو دەزانین شێوەی گێزەر بچووكە، كەچی بەم دواییە لە وڵاتی لوبنان گەورەترین گێزەریان دۆزیەوە. لە ناوچەی عەكاری باكووری وڵاتی لوبنان، لەلایەن باخەوانێك گەورەترین گێزەری لە كێڵگەكەی دۆزییەوە، كە درێژی دەگاتە (130) سەنتیمەتر، وەكو خاوەن كێڵگەكە دەڵێت: بچووكترین گێزەر لە كێڵگەكەم دەگاتە (60) سەنتیمەتر، بەڵام ئەوەیان گەورەترینیانە وتا ئێستاش گێزەری لەم جۆرەم نەبینیوە!
Top