ئه‌مڕۆ به‌ ته‌مه‌نترین كه‌سی جیهان كۆچی دوایی كرد

ئه‌مڕۆ به‌ ته‌مه‌نترین كه‌سی جیهان كۆچی دوایی كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جیرۆیمون كیمورا خاوه‌ن نازناوی به‌ ته‌مه‌نترین كه‌سی جیهان ‌ له‌ تەمەنی 116 ساڵیدا كۆچیی دوایی كرد.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی ژاپۆن بڵاویانكرده‌وه‌، كیمورا نیشته‌جێی ئاواییه‌كی نزیك شاری كیۆتۆی رۆژئاوای ژاپۆنه‌ و به‌هۆی هه‌وكردنی سییه‌كانی له‌ مانگی رابردووه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌دا له‌ ژێر چاودێری ته‌ندروستیدا بووه‌ و هه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

كیمورا له‌ 1897 دا له‌ دایكبووه‌ و فه‌رمانبه‌ری پۆسته‌ و كاری جووتیاری له‌ ئاواییه‌كه‌یدا كردووه‌.

دوای مردنی ئه‌و ئافره‌ته‌ی هه‌ڵگری نازناوی به‌ ته‌مه‌نترین كه‌سی جیهان بوو له‌ 115 ساڵی، ئه‌م پیره‌مێرده‌ ژاپۆنییه‌ له‌ 17ی كانوونی یه‌كه‌م / دیسه‌مبه‌ر 2012 بووه‌ خاوه‌نی نازناوی به‌ ته‌مه‌نترین كه‌سی جیهان.

ساڵی رابردوو جیرۆیمون كیمورا له جه‌ژنی 115 ساڵه‌ی له‌ دایكبوونیدا به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه‌ پارێزگاری له‌ هزر و مێشكی خۆیدا كردووه‌ و ئێستاش هه‌وڵی فێربوونی زمانی ئینگلیزی ده‌دات.
Top