بوونی چەندەها شێواز و تەسریحەی جیا جیا، وادەكات كە خانمان بە جۆرێك لەو شێوازانە بڕوانن و جوانییەكیان دەست بكەوێ لەو شێوازانە، هەر شێوەیەك لەو جۆرە تەسریحانە، جێگەی بایەخی خانمێكە یان كەسێكە كە لەسەر شێوازێكی تایبەت كاری خۆی جێبەجێ دەكات، بەمەش دەبێتە مۆدەیەكی جوانی تەسریحە لە قژی هەر خانمێك، شێوازێكی جوان و سەرنجڕاكێش هەیە بۆ قژی خانمان، ئەویش شێوەی كەزی و لوولی قژە، سەبارەت بە كەزی كردن، شێوەیەكی كۆنە و لە پێشوودا لەلایەن خانمانی كوردیش ئەو كارە جێبەجێ دەكرا، بەڵام لە ئێستادا شێوازەكە پەرەی پێدراوە و مۆدەیەكی دیكەی لەسەر ئامادەكراوە، ئەو شێوازانەش مۆدەیەكی ئەوتۆ دابین دەكەن، كە هەر خانمێك دەتوانێ سوود لە رێگەی ئامادەكاری ئەو قژە لوولە و كەزییانە وەربگرێ، كە هەمان شێوە بۆ قژەكانیان دابین بكەن و دیكۆری لەو شێوەیەش بۆ خۆیان بكەنە مەبەست.