كراسی كوردی لە رەنگی رەش و سپی

كراسی كوردی لە رەنگی رەش و سپی
بە هاوكاری نیشا خان - سوید
نیشان خان، وەك یەكێك لە دیزاینەرەكانی بواری جلوبەرگ، لە كارە جوانەكانی بەردەوامە و كاری ناسكیشی بەرهەم هێناوە، كە بەرهەمەكانی زیاتر لە بواری كراسی كوردیدایە و مۆدەی جیاوازی لێدەكەوێتەوە، یەكێك لە بەرهەمە جوانەكانی ئەو خانمە دیزاینەرە كوردە، دروست كردن و ستایل دانانی كراسێكی كوردییە، كە دوو رەنگی سەرەكی بەكارهێناوە، ئەو دوو رەنگەش بە شای رەنگەكان دەناسرێن لە جوانی تێگەیشتن و گونجاندنی نێوانیان، ئەو رەنگانەش بریتین لە رەنگی (رەش و سپی)، ئەو كراسە كوردییە، كە چەندین شێوەی دیكەی لەسەر دروست دەكرێت، بەڵام زیاتر لەو دوو رەنگە دەگەشێتەوە و جوانییەكەی خۆی لە گونجاندنی نێوان ئەو دوو رەنگەدا دەنوێنێت، بەمەش دەبێتە یەكێك لە كراسێكی شایستە كە جێگەی بایەخ و پۆشین بێت لەسەر جەستەی خانمان، ستایلی كراسەكەش بەم شێوەیە ئامادە كراوە، كە كراسی ژێرەوە لە رەنگی رەشە و كەچی ئێلەگ یان بەشی دەرەوەی لە رەنگی سپی كراوە، ئەمەش وادەكات كە كراسێكی سەرنجڕاكێش بێت.
Top