وەكو دەزانین چاو، گرنگترین بەشەكانی ئەندامی جەستەیە، كە زۆر هەستیارە و بە شتی سادە دەبێتە هۆكاری ژان و نەخۆشی و یان ئازارێكی زۆر، هەروەها دەزانین پاككردنەوەی چاو بە ئاوە، یان لەلای دكتۆر بە ئامێری تایبەت و نەرم و یان شلەیەكی تایبەتەوە دەبێت، كەچی وادیارە لەلای چینییەكان لەو بڕوایە دوورن و حەز بە كاری سەیر دەكەن، لە ناوچەی سیشوانی چینی، رێگەی پاككردنەوەی چاو بە ئامێرێكی تیژە و ئەمەش وەك نەریتێكی كۆن بۆیان ماوەتەوە و كە ئەگەر چاو بەم جۆرە پاك بكرێتەوە، تووشی حاڵەتی ترسناك و نەخۆشی نابێت، ئەوەی سەیرە ئەو كەسانەی ئەو كارە دەكەن، بە متمانەوە كارەكە دەكەن و كە كار ناكاتە سەر ئەزیەتدانی چاوەكە لە كاتی پاككردنەوە یان بەكارهێنانی ئەو ئامێرە تیژە.