گەنم بە پەڵپینە
June 6, 2013
رەنگا و ڕەنگ
پێشتر باسی زۆر خواردنی كوردی و فۆلكلۆریمان كردووە كە چۆن بە سادەیی ئامادە دەكرێن بەڵام تام و چێژی تایبەتی خۆیان هەیە، یەكێكیتر لەو خواردنە كۆن و كوردەواریانەی كە پێشان زۆری ئامادە دەكرا، بریتییە لە گەنم بە پەڵپینە، كە بەشێوەیەكی زۆر ئاسان و سادە ئامادە دەكرێت و تام و خۆشی تایبەتی خۆی هەیە، پەڵپینە یان پەرپێنە گیایەكی سرووشتی زۆر بەسوودە بۆ لەش و تامێكی تارادەیەك شیرین و چەورە بە زۆرتر لە كەناری ڕووبارەكان و ناو شینایی و رەزی تەماتەو بیبەرو خەیار و شووتی دەڕوێت، لەگەڵ گەنمەكوتا كە لە گەنمی خۆمانە پاش ئەوەی دەبردێتە ئاش و لێدەكرێت، لەبری پڵاو و برنج، گەنمە كوتاو بە پەڵپێنە ئامادەدەكرێت وەك ئاسایی ئامادەكردنی گەنم بەڵام ئەمجارە ئەو گیاخۆڕسكەی بۆ زیاد دەكرێت.
