زەنبیل دروست كــردن یان سەبەتە

زەنبیل دروست كــردن یان سەبەتە
لە كوردەواریدا چەندین بەرهەمی خۆمانە و جوان دروست كراون و تاوەكو ئەمڕۆش كاریان لەسەر دەكرێت و دروست دەكرێن، یەكێك لەوانە بریتییە لە (زەنبیل یان سەبەتە) كە بۆ هەڵگرتنی شت و مەك و نان بەكاردەهێنرێن شێوەی زەنبیل و سەبەتە بچووكە و وەك شوێنێكە بۆ هەڵگرتنی شت و مەك، كاری دروست كردنی ئەو دوو كەرەستەیە زەحمەتە و وەستای تایبەتی خۆی دەوێت.
زەنبیل لە شووڕی دار بی دروست دەكرێت و زیاتریش لە زستانی هەموو ساڵێك ئەو دارە دەبڕێتەوە و پێش ئەوەی دارەكە شین بێتەوە و چونكە دارێكی نەرمە و چیڕ دەبێتەوە و لەو كاتەدا گەشەی وەستاوە و بەمەش چیڕ و توند دەبێ و دەچەمێتەوەوناشكێ، بۆیە پاش بڕینی بۆ ماوەی هەفتەیەك دارەكە یان شووڕەكە دەمێنێتەوەو لەوكاتەدا دەبێتە سیڕمە، كە ئەویش دارێكی چیڕە و دەچەمێتەوەو ناشكێ، پاشان ئەو دارە دەهێنن و لەلایەن پیاوان یان ئافرەتان بە كاری دەستی ئەو كارە دەكەن و زیاتریش پیاوە بە تەمەنەكان ئەو كارەیان كردووە و دروستی دەكەن، كاری دروست كردنەكە پێیدەڵێن (چنین) واتە شووڕەكان دەخرێنە ناو یەكتر بە راست و چەپ، تاوەكو لەیەكتر گیرببن و توند بن، لە خوارەوە شێوەی بچووكە و لە سەرەوەش گەورە دەبێت، ئەمەش بەپێی درێژیی وكورتیی شووڕەكان دادەنرێن، هەروەها دەتوانن شووڕەكە ببڕن و یان كاری لەسەر بكەن، تا لە كۆتایی و لەوێش كارەكە پێیدەگوترێ (هۆندنەوە) كە ئەویش شوورەكان لوول دەدرێن و دەخرێنە ناو یەكتر، ئەمەش تاوەكو سەرەوەی زەنبیلەكە یان سەبەتەكە توند و تۆڵ بێت و هەڵنەوەشێتەوە.
Top