كراسی كورت مۆدەی وەرزی هاوینە

كراسی كورت مۆدەی وەرزی هاوینە
وەرزی هاوینی ئەمساڵ، لە وەرزی بەهار دەچێت بە گوێرەی كەش و هەواكەی، چونكە رێژەی گەرمی ئەو وەرزە تاوەكو ئێستا زیادی نەكردووە، ئەگەرچی مۆدەی جلوبەرگ لە نێوان وەرزی بەهار و هاویندا هاوبەشە، واتە جلەكانیان دەكرێ بۆ هەردوو وەرز بپۆشرێن، لە كاتێكدا تەنیا گۆڕانكاری بەسەر رەنگی جلەكاندا دێ، چونكە رەنگی جلوبەرگ لە وەرزی بەهار، زیاتر پابەندە بە رەنگ و سەلیقەوە، لە بەرامبەریشدا لە وەرزی هاوین، زیاتر گرنگی دەدرێ بە شێوازی جلەكان، یان ستایلی جلەكان كە چ جۆرە مۆدەیەكی بۆ دادەنرێ، یەكێك لەو جلانەی لە هەردوو وەرزدا گرنگی پێدەدرێ و باوی دەبێ، كراسی كورتە، كە ئەویش مۆدەیەكی زۆر رازاوەی هەیە، زیاتریش ئەو كراسانەی كە كراوەن و یان بە ستایلی پەڕ پەڕ ناسراوە، كە ئەوەش لەسەر جەستەی خانمان جوانییەكی بەرچاو دەبەخشێ، تەنانەت دەكرێ ئەو كراسانە بە تەنیا بپۆشرێن بۆ بۆنە و یادی تایبەت.
Top