ئێلەگی توول لەگەڵ كراسی كوردی بپۆشە

ئێلەگی توول لەگەڵ كراسی كوردی بپۆشە
گۆڕانكارییەكان بۆ كراسی كوردی، لە كاتێكدا دەبێ كە پێویستە ئەو مۆدەیە بە شێوەیەكی دیكە دەربكەوێ و شێوازێكی تایبەت بە خۆیەوە دابین بكات، لەگەڵ ئەو لایەنەشدا دەبێ خانمان ئاشنایی خۆیان دەرببڕن لە چۆنییەتی هەڵبژاردن و ئامادەكاری بۆ ئەو جلە، كە چەند كاری تازەی بۆ بكەیت، زیاتریش جوانتر و رازاوەتر دەبێت، لە رێگەی دانانی ئەو چەند ئێكسسوارانەوە، دەتوانین جلی كوردی بگەیەنین بە لووتكە، ئەو ئێكسسوارانەش بریتیین لە: كڵاوی سەر، لە قوماش و لە لیرە و زیو، ئێلەگی سەر سینگ، كە ئێلەگی زیو و توول هەیە، ئەوەی یەكەمیان لە زیوە و شێوەیەكی سەرنجڕاكێشی هەیە، هەروەها شێوەی دووەمیش كە لە قوماش دروست دەكرێت و لە شێوەی خانەی بچووكە، هەروەها توولە، ئەمەش زیاتر وادەكات كە كراسەكەی ژێر ئێلەگەكە دیارتر بێ، یان وەك جلێكی روون دەبێ تەنیا كاریگەریی خۆی بەسەر جوانی كراسەكەدا دەسەپێنێ، لە كاتێكدا ئێلەگ شێوەیەكی بچووك و خنجیلانەی هەیە، ئەمەش بۆ ئەوەی بە ناسكترین شێوە دەربكەوێ لەسەر كراسەكە.
Top