چیای قەرەچوغ سەركەشی كوردستان
May 30, 2013
رەنگا و ڕەنگ
لەگەڵ ئاوابوون لە گرد و زورگەكانی كەندێناوەو گەیشتن بە نزیك مەخموور زنجیرە چیاكانی قەرەچووغ بە بەرزی و دیمەنە جوان و دڵڕفێنەكانی دەكەوێتە بەرچاو، كە تیایدا چەند ئاژەڵی كێوی تێدایە وەك ئاسك و بزنە كێوی و بەراز و زۆر ئاژەڵی دیكە لەگەڵ ئەوەش دەوڵەمەندە بە رووەكی خۆرسك و گژ و گیای سروشتی وەك دۆمبەڵان و كەنگر و تۆڵكەو كاردی.
ئەو زنجیرە چیایە بەرزترین لوتكەی دەگاتە (874.7) مەتر لە ئاستی رووی دەریا، لە لای باشووری رۆژئاوای ئەو زنجیرەیە گردەكانی زورگەزراو كەندێناوە لە هەولێر جیا دەكاتەوە
لە لای رۆژهەڵات سنووری دەشتی هەولێر بریتییە لە شێ،ی ( بەستۆڕە) و چیای ( دێدەوان) كە بەرزاییەكەی 1245 مەترە لە لای باكوریش هەریەك لە چیاكانی سەفین هەیە كە سنووری دەشتەكەی 758 كیلۆمەترە و پانیەكەی (35) كم. ئەو زنجیرە چیایە باشترین شوێنی گەشت و سەیرانە لەوەرزە گەشتیاریەكانی بەهاردا بە تایبەت بۆ ئەو گەشتیارو خەڵكانەی كە خەڵكی رەسەنی ئەو ناوچەن.
