بنەمای جوانی و هاوسەگیری!

بنەمای جوانی و هاوسەگیری!
لەلای هەموو هۆز و نەتەوەیەك بنەمای جوانی و شێوەی جوان بۆ كچان و ئافرەتان دیارە و هەر یەكەیان بەپێی داب و نەریتەكانی خۆی مامەڵە لەگەڵ شێوەی جەستە و رازاندنەوەی خۆی دەكات، ئەوەش بگرە لە جوانیی رووخسار و شێوەی جوانیی جلوبەرگ و ئێكسسوار و چەندین شتی دیكە، لە وڵاتی ئەسیوبیا، هۆزێك هەیە بە ناوی (موریسی) كە هۆزێكی نزیكەی هەزار كەسێك دەبن و لە شوێنێكی تایبەت بە خۆیانەوە دەژین، لەلای ئەوهۆزە بنەمای جوانی دیاری كراوە بۆ كچان و ئافرەتان، كە ئەویش بە گەورەكردنی لووت و دەم و گوێ بە شێوەیەكی دەستكرد، ئەمەش وایكردووە كە ببێتە جێگەی سەمەرەی گشت جیهان، ئەوەی سەیرە ئەگەر كەسێك بەم جۆرە نەبێت، باوی نابێت بۆ ئەوەی كەسێك هاوسەرگیری لەگەڵیدا بكات.
Top