لە ژمارەی پێشوودا باسمان لە مۆدەی قژێكی سەیر كرد كە كەسێك بوو، قژی سەری لەسەر شێوەی خشۆكێك كردبوو، هەروەها بە رەنگێكی سەوزیش بۆیەی كردبوو، ئەمجارەیان باس لە لایەنێكی سەیرتر دەكەین لە بارەی قژەوە، ئەویش ئەو كوڕە گەنجەیە لە وڵاتی هەنگاریا دەژی، قژی بۆ بەرزترین شێوە بەرزكردۆتەوە، كە درێژیی قژی دەگاتە مەتر و نیویك بۆ ئاسمان، لە چاوەڕوانی ئەوەشدایە كە ناوی بخرێتە كتێبی گینسەوە.