كراسی كوردی گوڵدار

كراسی كوردی گوڵدار
بە هاوكاری ئەرمانا كوردش
شێواز گۆڕین یان ئامادەكاری بۆ مۆدەیەكی تازە لە كراسی كوردی، گەورەترین جوانی دەبەخشێتە ئەو جلە، كە لەگەڵ هەر شێوە و دیزانێكی نوێدا، چەندین بەرهەمی شایسەتمان دەست دەكەوێ، رەنگدانەوەی جوانی كراسی كوردی زیاتر لە رەنگی جلەكەدایە، هەروەها بەشێوەیەكی لاوەكی گرنگی بە ستایلی كراسەكەش دەدرێ، بەهۆی ئەوەی كراسی كوردی دەقێكی تایبەتی نییە، یان بڵێین جلێكی خاوە و لەسەر جەستە ناوەستێ، بۆیە زیاتر لە ستایل دانانەكەی گرنگییەكی ئەوتۆی پێنادرێ، بەمەش گرنگی زیاتر دەخرێتە سەر رەنگ و جۆری قوماشی كراسەكە. لەم كراسەشدا كە لەلایەن دیزاینەرانی ئەرمانا بۆ جلی كوردی دانراوە، شێوازێكی سەرنجڕاكێشی بۆ دابین كراوە، ئەویش بە هەڵبژاردنی جۆرە قوماشێكی خاو بۆ كراسەكە، هەروەها بوونی ناوەڕۆكی كراسەكە لە چەندین نەخشی گوڵدار، دەربارەی رەنگی جلەكەش، زیاتر بایەخ بە رەنگەكان دراوە، یان زیاتر لە رەنگێك بەكارهێنراوە بۆ ئەو جلە كوردییە.
Top