نەخشی سەر نینۆك

نەخشی سەر نینۆك
شێوە و دیمەنێكی چەندە ناسك و جوانە، كاتێك نینۆكەكانی پەنجەی دەست بە چەندین نەخش و ستایلی جۆراجۆر رازاوە و رەنگكراو و بەبۆیە دەبن، كە ئەوەش جوانی دەست زیاتر دەكات و سەرنجی بەرامبەر رادەكێشێت، لە نێوان جوانیی پەنجە و ئێكسسوارەكانی دەست، شێوەی نینۆكەكان زیاتر كاریگەری خۆیان دەردەخەن و هەر رەنگێك یان نەخشێك لەسەر نینۆك، ئاڕاستەیەكی شیاو و بە ئەمەك دەبەخشێتە جوانیی دەست، لە كاتێكدا خانمان گرنگی بەو لایەنە نادەن و پشتگوێی دەخەن، بەڵام بەشێكی گرنگی جوانییە كاتێك نینۆكی دەست بە بۆیەی جوان یان نەخش رازاوە دەكرێت، دوو جۆرە نەخشدانان لەسەر نینۆكی پەنجە هەن، یەكێكیان كە بە بۆیە كردنی نینۆكەكانە لەو جۆرە نەخشەی مەبەستە، جۆری دووەمیش نینۆكی دەستكردە كە بە نەخشەوە ئامادەكراوە و بەمەش راستەوخۆ دەخرێتە سەر نینۆكەكانی پەنجە.
Top