پێڵاوی پاژنە بەرز، وەك مانگ وایە، بۆ ماوەیەك دەبێتە باوی ئەو مۆدەیە و بۆ ماوەیەكی دیكەش ون دەبن و لە شێوە و ستایلیشدا نامێنن، هەر جوانیی ئەو پێڵاوە پاژنە بەرزەیە كاتێك لەژێر قاچی خانمان بە جوانترین شێواز لەگەڵ جلەكاندا دەگونجێندرێن و بەمەش مۆدەیەكی بەرز نیشان دەدەن، جوانیی پێڵاوی پاژنە بەرز، جگە لەوەی باڵای خانمان بەرزتر نیشان دەدا، هەروەها هەستێكی خۆش بەو كەسە دەدات كە دەیپۆشێت، زیاتریش پێڵاوی پاژنە بەرز لەگەڵ جلە فەرمییەكان دەپۆشرێن، وەك لە ئاهەنگ و بۆنە و گەشتەكاندا، جگە لەوەی پێڵاوی پاژنەبەرز، بە شێوەیەكی بەرچاو دیار دەكەوێت و ئەگەر لەگەڵ هەر جلوبەرگێكدا لەپێ بكرێت، زیاتر دەردەكەوێت، كە پێچەوانەی پێڵاوەكانی دیكەی وەك فلات و پێڵاوی سادە و بێ پاژنە، زیاتریش ئەو مۆدە تازانەی پێڵاوی پاژنە، لەگەڵ رەنگە تۆخەكان ئامادە دەكرێن، وەك رەنگی: سوور - پەمەیی- شین و رەنگی جەرگی نزیك لە سوور، هەر یەكە لەم رەنگانە بە شێوازێكی خۆی كاری بۆ كراوە، دەكرێت لەگەڵ هەر جۆرە جلێك گونجاندنی بۆ بكرێت و ببن بە شای مۆدەكان كە لە پێڵاوی پاژنە بەرز و جلێكی هاورەنگی خۆی بێت.