مرۆڤ لە كوێ بێت خۆشەویستی لەوێیە

مرۆڤ لە كوێ بێت خۆشەویستی لەوێیە
رەوەند بەختیار
دوو گەنجی سووری لە پاش تێكچوونی رەوشی سووریاو كۆچ كردنیان بۆ یەكێك لە كەمپەكانی وڵاتی ئەردەن بە ناوی كەمپی (زەعتەر ) سەرەڕای هەموو ناخۆشی و بەربەستەكانی ژیان بڕیاریان دا هاوسەرگیری بكەن و ژیانی هاوسەرگیری پێكبێنن، بۆ ئەوەی بۆ هەموو دنیای بسەلمێنن ئەوان وەك گەلی سووری لەگەڵ شەڕ و كوشتاردانین و مرۆڤ لە هەر كوێیەك بێت خۆشەویستیش لەوێیە، ئەحمەد تەمەنی 21 ساڵە پاش جێهێشتنی سووریا لە دەستی رژێمەكەی ئەسەد لە كەمپی زەعتەر ئاشقی كچێكی سووری دەبێت هەر لەو كەمپە بەناوی ناریمان ئەو دوو عاشقە بڕیاریان دا هەر لە ژێر خێمەكان و لە چوارچێوەی ئەو كەمپە ئاهەنگی هاوسەرگیریان بكەن بە ئامادەبوونی چەند هاوەڵێك لە هەردوولا، لەگەڵ چەند تابلۆیەكی هەڵپەركێی میلی سووری. ئەحمەد لە ئاهەنگەكەی ئەوەی راگەیاندووە حەزی كردووە لە وڵاتی خۆی ئەو ئاهەنگە ئەنجامبدات، بەڵام كە ناكرێت هیچ رێگایەكی تر نییە، ئەوەی شایەنی باسە هاوسەرگیری ئەحمەد و ناریمان ئەوەمان بۆ دەردەخات عەشق و خۆشەویستی راست و بێگەرد لە هەر شوێنێك و بارودۆخێك بێت جوانی بەرائەت و بەیەكەوەبوون لەوێدایە.
Top