لەو كاتەی سەرۆكی كۆریای باكوور (كیم یۆنگ ۆن)، لەناكاوێكدا و لە شەڕێكی راگەیاندنی سەیردا، هەڕەشەی كردە سەر وڵاتی ئەمەریكا و دواتریش بەشێوەیەكی سەیر بێدەنگ بوو، ئەوەی سەیرە لەوكاتەی وڵاتی ئەمەریكا خەریكی خۆ ئامادەكردن بوو بۆ هەر هێرشێكی سەربازی یان ئەتۆمی بۆ سەر وڵاتەكەی، لەولاوەش سەرۆكی كۆریای باكوور، وەك منداڵێك خەریكی یاری كردن بوو لە شاری یاری وڵاتەكەی، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین كەسایەتیی پایەبەرزی وڵاتەكەی لەگەڵ خۆیدا هێنابوون بۆ شاری یاری !