جوانی ئێكسسوار بەندە بە رێسا و ئامادەكاریی شێوەی ئێكسسوارەكە، لە رێگەی هەڵبژاردنی شێوەی ئێكسسوار جوانییەكی بەرچاو دێنێتە ئاراوە، هەندێك لە ئێكسسوارەكان پێویستن و دەبێ وەك كەرەستەیەكی سەرەكی بپۆشرێن، بە تایبەت ئەوانەی كە ئێكسسواری سەرەكیین، وەك : ئەڵقە – ئەنگوستیلە – گوارە، ئەوانەش هەر یەكە لە كات و ساتێكی خۆی دەپۆشرێت و پێویستی بە ئامادەكارییەكی سەرەتایی هەیە تاوەكو رازاوەترین شێوە ببەخشێت لە بواری جوانكاریدا. ئەڵقەی پەنجە یەكێكە لەو شێوازە سەرنجڕاكێشانەی كە پێویستە لە جۆرێكی تایبەت و رازاوە بێ، ئەڵقەی مۆدە تازە، سەرەڕای ئەوەی ئەڵقەی پەنجە لە پێشوودا بە سادەیی دەپۆشرا، بەڵام لە مۆدە تازەكاندا ئەگەر نەخشێكی لەگەڵدا بێ جوانتر دەردەكەوێت،یان دەكرێ شێوەیەكی بچووك لەسەر ئەڵقەكە هەبێ و ئەمەش جوانترین بەرهەمی ئێكسسوار دروست دەكات، ئەڵقەی پەنجە دەبێ لە ناسكترین نەخش و كراوەترین رەنگ بێ.