دەستە جلێك لە وەنەوشە

دەستە جلێك لە وەنەوشە
دەستە جل، ئەوانەی لە كۆمەڵێك جل پێكدێن لەوانە : (ئێكسسوار – پێڵاو – جانتای دەست – ملوانكە – بۆیەی نینۆك – ماسكارای چاو – ئەڵقە – كراس)، دەستە جلەكان بە دوو شێوەن، یەكەمیان: كاتێك كە بەشەكانی دەستە جلێك بەیەكەوە دەگونجێن بە پێی شێوە و یان ستایلەكانیان، دووەمیان : یان بە پێی رەنگەكانیان رێكدەخرێن، كە ئەوەی دووەم زیاتر بەرچاو و سەركەوتوو دەبێت لە بواری جوانكاریدا، زیاتری هاوڕەنگی لە شێوەیەكدا یان لە دەستە جلێكدا دیمەنێكی بەرچاو و جوان دابین دەكەن، یەكێك لەو رەنگانەی كە لەگەڵ وەرزی بەهاردا دەگونجێت، بریتییە لە رەنگی : وەنەوشەیی – یان ئەوەی لە زمانی گشتی پێیدەگوترێ (مۆر)، زیاتریش لەو دەستە جلەدا بایەخ بە رەنگی وەنەوشەیی تۆخ دراوە كە دەبێتە یەكێك لە جوانترین دەستە جلەكان لە رەنگی وەنەوشەیی.
Top