دۆغەوا خواردنێكی بەپێزی كوردەواری

دۆغەوا خواردنێكی بەپێزی كوردەواری
دۆغەوا خواردنێكی خۆش و بەتامە، كە هەر لە زووەوە تاوەكو ئێستاش لە ماڵەكاندا و بە دەستی خانمانی كورد ئامادە دەكرێت، شێوەی دۆغەوا لە كفتە نزیكە، كە ئەویش خواردنێكی كۆنی كوردەوارییە، دۆغەوا زیاتر لە ماست و چەند كەرەستەیەكی دیكە دروست دەكرێت، سەرەتا ماست دەهێنرێت و بە جوانی تێكدەدرێت و دواتر پاقلە یان كوودی دۆڵمە دەهێنرێت و زەرد دەكرێت و دەكوڵێنرێت، ئینجا لە پارزەنگ دەدرێت واتە پاك دەكرێتەوە لە بەشەكانی، پاشان بڕووش دەهێنن و لە ئاو دەكرێت و لەگەڵ پەرداخێك برنج لەگەڵ بڕووشەكە تێكەڵ دەكرێت و لێك دەدرێت، لەگەڵ پیاز لەناو روون سوور دەكرێتەوە و پاشانیش هێلكەو خوێی تێدەكرێت،.
لە جیاتی گۆشت، زیاتر هێلكە بەكاردەهێنرێت، هەروەها پیازیش بۆ زیاتر تام خۆشكردنی خواردنەكە بەكاردەهێنرێت، پاشان شێوەی بڕووش و برنجەكە وەك كفتە خڕ دەكرێت و لەولاشەوە ماستەكە ئامادە دەبێت و پاشان هێلكەكە دەخرێتە ناو كفتەكە ئینجا ناو ماستەكە و بۆ ماوەیەك دەكوڵێنرێت، تاوەكو بڕووشەكە بە جوانی دەكوڵێت تا ئەوكاتەی ئامادەی خواردن دەبێ.
Top