كانی و قوللەی ئاوەگرد

كانی و قوللەی ئاوەگرد
رەوەند بەختیار
لەسەر چیای ئاوەگرد كانییەكی لێیە هەر بە ناوی چیاكەوە واتە كانی ئاوەگرد، وەك مێژوونووسان باسی لێوەدەكەن ئەم چیایەو بەتایبەت نزیك ئەو كانییە شوێنی پادشایەكی سەربازی بووە، كە شوورەیەكی بەهێزی هەبووە بۆ بەرگری كردن و شەڕكردن لەگەڵ دوژمن كە مێژووەكەی بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە، بە شێوەیەك پانیی دیوارەكە 3 مەترەو بەرزییەكەشی 3 مەترە لە كاتێكدا كە تا ئێستا وەك خۆی ماوەتەوەو دانەڕماوە درێژیی تەواوی 500 مەترە، ئەوەی شایەنی باسە ئەو دیوارەی دەوری كانییەكە دوو چینە، چینێكیان لە لای دۆڵی سماقوڵی و چینەكەی دیكەیشی دەڕوانێتە دۆڵی هیران، كە تا ئێستاش چەندین قوڵغەی پاسەوانی تێدا ماوەتەوە كە ئەو كاتە بۆ ئێشكگرتن بەكار هاتووەو لە رووی شێوەوە لە شوورەكەی چین دەچێت بەڵام تا ئێستا نۆژەن نەكراوەتەوە.
Top