رەشماڵی ماڵی كوردان
May 16, 2013
رەنگا و ڕەنگ
لەناو ناوچەی ئێلی گۆران..
ئەم چەند دێڕە، گۆرانییەكی خۆشی هونەرمەند (مەزهەری خالقی)یە، رەشماڵ، لە مووی بزن دروست دەكرێت، یەكەمجار مووی بزن دەهێنرێ پاش بڕینەوە، دواتر دەكرێت بە بەن، ئینجا لە رێگەی تەون دەچندرێت و دەكرێتە چەندین پارچە، كە رەشماڵ لە چەندین پارچە پێكدێت، لەوانە سەرەوە و خوارەوە و تەنیشتەكان و چەندین بەشی دیكەی، بەشی خوارەوەی پێیدەڵێن (چیغ) كە ئەوەش لە ژاژو لیلك دروست دەكرێت، بۆ دەوروپشتی یان چواردەورەی رەشماڵەكە بەكاردەهێنرێت یان ناوبڕەی رەشماڵی بۆ دەكرێت بۆ دابەش كردنی بەشی ناوەوەی رەشماڵ، ئەستووندە هەیە لە رەشماڵ، بۆ وەستان و راگرتنی رەشماڵە، هەندێك رەشماڵ زیاتر لە ئەستووندەیەكی پێویستە چونكە گەورەیە و بە گوێرەی قەبارەی رەشماڵەكە دەوەستێت، دەبێ رەشماڵ بە چەندین سنگ ببەسترێـتەوە بۆ پاراستنی لە باو و بارانی بەهێز تاوەكو نەكەوێت و توند بێت، رەشماڵ هاوینان فێنكە و لە زستانیشدا باران دەگێڕێتەوە و گەرمە، لە دەوروبەری رەشماڵ، جۆگەیەكی بستێك لێدەدرێت بۆ ئەوەی ئاوی باران یان ئاوی دیكە نەچێتەوە ژێر رەشماڵەكە، ئەو شوێنەی رەشماڵی لێدادەنرێ، دەبێ راستایی بێت، هەروەها پەنا گەروو یان پەنا شاخ بێت، ئەوەش تاكو لە بای بەهێزی زستان پارێزراو بێت.
