شێوازی ئێكسسوارەكان بەپێی جوانیی ئەو شێوەیە دەبێت كاتێك لەگەڵ هەر مۆدەیەكی شایستەدا رەنگدانەوەی خۆی دەنوێنێت، لەسەر جیاوازیی بۆچوونی خانمان لە هەڵبژاردنی چ جۆرە ئێكسسوارێك بۆ پۆشین لەسەر جەستە، هەندێك لە كیژۆڵان حەز بە ئێكسسواری شێوە بچووك و ناسك دەكەن، هەندێكی دیكەش دڵیان بۆ شێوە ئێكسسواری گەورە و قەبارە كراوە دەكەن، وەك لە ئێكسسوارەكانی سەردەست و گوارە و ملوانكەدا زیاتر دیارە. جگە لە بازنگ، ئێكسسواری دیكەش هەن لە دەست بكرێن، زیاتریش لەلایەن كیژۆڵە و كچانی تازە پێگەیشتوو، ئەو ئێكسسوارانە دەردەكەون، ئەمەش زنجیر و دەست بازنگی ناسك و بچووك لە خۆ دەگرێت، جوانیی ئەو جۆرە ئێكسسوارانە زیاتر بە جوانیی كەرەستەكەوە بەندە، بە تایبەت كاتێك لەگەڵ هاوشێوەی دەست یان شێوازی تێكەڵ و رەنگاوڕەنگ لەو ئێكسسوارانە زیاتر بەدی بكرێن، لە كاتێكدا بازنگ بۆ شوێنە فەرمی و بۆنە و ئاهەنگەكان لە دەست دەكرێن، بەڵام ئەو جۆرە ئێكسسوارە دەكرێت لە گشت كاتێكدا لە دەستی كیژۆڵان ببینرێن.