گرنگی ئاوێنە لە دیكۆری ماڵ

گرنگی ئاوێنە لە دیكۆری ماڵ
هەر دیكۆرێكی ماڵ، پێوییستی بە رازاندنەوە و ئامادەكاری دەبێ لەو كاتەی دیكۆر دەبێ لەسەر نەخش و نمایەكی سەربەخۆوە دابنرێت، بەمەش گرنگییەكی تایبەتی دەبێت، هەر كەرەستەیەك دەبێ بەپێی گرنگی و بەكارهێنانی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، بەمەش دەبێتە كەرەستەیەكی سوودبەخش لەماڵەكەدا، هەر كەرەستەیەك بۆ مەبەستێكی تایبەت بەكاردەهێنرێت، لەوانە دانانی ئاوێنە لە ماڵدا، جگە لەوەی سوودی تەماشاكردنە، هەروەها دیكۆرێكی جوان و ناسكیشە، لەو كاتەی كە شوێنی دانانی ئاوێنە گرنگییەكی ئەوتۆی هەیە لە دیكۆردا، جوانی دیكۆر پەیوەستە بە ئامادەكاری ئەو كەرەستەیەی كە بە رێكی و جوانی دادەنرێت، لە كاتێكدا زۆربەی دیكۆرەكان هەڵەی تێدا بەدی دەكرێ و چونكە لە شوێنی گونجاوی خۆیان نابن، دانانی ئاوێنە زیاتر لەلای شوێنە چۆڵەكانی ماڵ دادەنرێت، وەك دیواری ژووری گەرماو، شوێنی نزیك لە دەستشۆرین، ژووری نووستن، هەر یەكە لەو چەند شوێنە پێویستی بە ئاوێنە هەیە، بەڵام بە مەرجێك ئاوێنەكە بەشێوەیەكی جوان و رازاوە دابنرێت.
Top