منداڵێكی سپی لە دایك و باوكێكی رەش پێست !

منداڵێكی سپی لە دایك و باوكێكی رەش پێست !
یەكێك لە سەیرترین حاڵەتەكانی منداڵبوون، ئەوەیە كاتێك منداڵ لە شێوەی باوك و دایكی نەچێت، واتە شێوەیەكی دیكەی هەبێت، لەوكاتەشدا هۆكارەكان دەگەڕێندرێتەوە بۆ كاری بۆماوەیی و جینییەكان، كە ئەوانە كار دەكەن لەسەر دەركەوتنی شێوەی ئەو منداڵە تاوەكو بە چ شێوەیەك دەربچێت، لە ویلایەتی ویسكۆنسنی ئەمەریكی، خێزانێكی بە رەگەز ئەفریقی و رەش پێست، كە دایك و باوك و كوڕ و كچێك دەبن، هەر چواریان رەش پێستن، بەڵام بەم دواییە منداڵێكی دیكەیان بووە، ئەو منداڵە سپی و چاو رەنگاوڕەنگە، ئەوەش بووە مایەی سەرسوڕمانی دایك و باوكی منداڵەكە و دكتۆرەكانی ئەو نەخۆشخانەی كە منداڵەكەی لێ بووە.
Top