هەنگاوەكانی ماكیاژێكی شایستە بـۆ چاو

هەنگاوەكانی ماكیاژێكی شایستە بـۆ چاو
ماكیاژی چاو گرنگترین بەشی ماكیاژ لە خۆ دەگرێت، كە پێویستی بە كارێكی ئەوتۆ هەیە تاكو ماكیاژێكی شایستەمان دەست بكەوێت، زیاتریش گرنگی بە ماكیاژی چاو دەدرێت، كە لە رێگەی چاوەوە جوانی رووخسار دەدرەوشێتەوە، چەند هەنگاوێك بۆ ماكیاژێكی جوان لەم رێگەیانەدا بەدی بێنە :
- سەرەتا رەنگێكی سادەی سووری جەرگی یان رەنگی قرمزی لە بژانگی سەرەوە بدە، هەروەها كەمێكیش لە برژانگی خوارەوەش بدە.
- دواتر رەنگی سوور یان رەنگی گۆشتی بە بریقە تەواوكەری برژانگ و پشتی سەرەوەی چاو بێت، كە ببێتە هێڵی رەنگی قرمزیەكە، هەروەها فڵچەی بۆیە بەرەو لای دەرەوەی چاو رابكێشە كە ماكیاژ بكات.
- بە رەشی چاو، یان كل، هێڵێكی بڵند دروست بكە، بكەوێتە سەر برژانگی سەرەوە و دواتریش بەرەو ژوورەوە بچێتەوە.
- پاشان فڵچەی ماكیاژ لەگەڵ لێواری پشت چاو رابكێشە بەرەو خوارەوە، هەروەها كە هەردوو برژانگ بەرەو لای برۆ بچێتەوە.
- دواتر كەمێك لە پشت چاو یان سێبەری شینی بەبریقە لەسەر هەردوو برژانگەكان بدە كە لەلای بەشی ژوورەوەی چاو دەست پێبكات.
- لە كۆتاییشدا دوو جار ماسكارا بەكارهێنە بۆ برژانگەكان و لە ژوورەوە و دەرەوەی چاوەكان دەست پێبكات و كۆتایی پێ بێت.
Top