ئاشكرایە لەگەڵ هاتنی بەهار و سەوزبوونی دەشت و دەر رووەكە سروشتی و خۆرسكەكان بەدەر دەكەون و چەندین شێوەو جۆری ئەو رووەكانە لە ناوچە شاخاوی و دەشتاییەكانی كوردستان دەڕوێن و دوای كۆكردنەوەیان دەهێنرێنە بازاڕەكانەوە، یەكێك لەو سەوزە یان رووەكە خۆرسك و تام خۆشانە رێواسە، رێواس تەنها لە وەرزی بەهار و لە چەند ناوچەیەكی كوردستان خۆرسكانە دەڕوێت، جیا لەو جوانیەی دەیداتە سروشت رێواس تامێكی خۆشی هەیەو زۆربەمان لە وەرزی بەهار چاوەڕوانی پەیدابوونی دەكەین، رێواسیش بە پێی شوێن و ناوچەكانی تام و قەبارەو شێوەیان دەگۆڕێت، هەیانە بچووك و كورتە زیاتر ئەم جۆرە لە سەرەتای وەرزی بەهار دایە كە تازە پێدەگات جۆرێكی دیكەی زۆر درێژترە لەویتر و تامیشی تارادەیەك خۆشترە و ترشترە، شایەنی باسە دوای پاككردنەوەی زۆرجار رێواس بە خویۆە دەخورێت و تامەكەی خۆشتر دەبێت.