سیناریۆی مردنی كچێك!

سیناریۆی مردنی كچێك!
كچە قوتابییەكی چینی بە ناوی (تسینگ جیا)یە (21) ساڵ، بۆ ئەوەی بزانێت تا چەند لەلایەن هاوڕێ و كەسانی نزیكی خۆی خۆشەویستە، هەڵسا بە تاقیكردنەوەی ئەو خەڵكەی لە دەوروبەری دەژین، ئەویش كاتێك بە نهێنی نمایشێكی سەیری كرد كە ئەو مردووە و وەك كەسانی ئاسایی لە رێوڕەسمی جەنازەدا خستیانە ناو تابوتەوە، وێڕای ئەوەی بە مۆبایل و ئیمیڵ هاوڕێكانی ئاگاداركرابۆوە تاوەكو ئامادەی نمایشی مردنەكەی بن، ئەوەی سەیرە كاتێك ئامادەبوان لە شوێنی جەنازەكە دەبن، دوای ماوەیەك كچەكە هەڵدەستێتەوە و بە میوانەكان دەڵێ: من نەمردووم و ئەمەش تاقیكردنەوەی ئێوە بوو بۆم، كە ئەوەی ئامادەبووە دۆستی منە و هاوڕێمە !
Top