لە كوردەواری خۆمان، چەندین شت و كەرەستەی جوان لە پێشوودا دروست كراون، هەریەكە بە شێوە و دیمەنێكی جوان كاری بۆ كراوە، زیاتریش كەرەستەی جوانكاری بۆ ئافرەتان دروست كراوە كە بیرۆكەیەكی جوانی دانراوە، یەكێك لەوانە : (بەربازن)ە، كە ئەویش بریتییە لە چەند مێروو یان ئینجانێكی بچووك، كە لە یەك رەنگ یان زیاتر پێكدەهێنرێ، كە بە ئەندازەی داوە دەزوو دەچێنرێت و شێوەیەكی ناسكی هەیە، تەنانەت هەندێك خانمان بە تەنیا دەیپۆشن، سوودی بەربازن ئەوەیە، كاتێك خانمان بازن لە دەست دەكەن، یان كەرەستەی دیكە، ئەو بەربازنە دەكەوێتە نێوان بازنگ و دەستەكە، كە كاری پاراستنی دەست دەكات لەوەی بە بازنگەكە نەكەوێ و برینداری نەكات.