رەنگ، سەرەكیترین بوارە لە بواری بەكارهێناندا وەك كەرەستەیەكی جوانكاری، لە گشت شێوە و كارەكاندا بەدی دەكرێ و دەبێتە یەكێك لە ئامادەكارییەكان بۆ ئەو شێوازەی كە پێویستە لە گشت لایەنەكاندا بەكاربهێنرێ، لەو لایەنە گرنگەی كە پێویستی بە رەنگە لێوە كە دەبێ هەر شێوازێكی لێو بە رەنگێكی جوان و تایبەت ئامادە بكرێت، تەنانەت مۆدەیەكی جوان و رازاوەشی پێببەخشرێت، هەروەها دەبێ بزانرێت كە چ جۆرە رەنگێك بۆ چ شوێن و كاتێك گونجاو و كارامەیە. ئەو رەنگانەی بۆ لێو بەكاردەهێنرێن لەو وەرزەی ئێستادا بریتین لە : نارنجیی تۆخ - وەنەوشیی كاڵ – پەمیی تۆخ – سووری بریقەدار، هەر یەكە لەو رەنگانە، جوانییەكی تایبەت و رازاوەی هەیە، كە دەكرێ خانمان سوود لەو رەنگانەوە وەربگرن بۆ ئامادەكاری بۆیەی لێو.