گۆڕانكاری بەسەر وەرزەكان وادەكات، كە هەر جۆرە مۆدەیەكی تازە كاریگەریی خۆی بسەپێنێت بەمەبەستی ئامادەكاری یەكێك لە جوانترین جلوبەرگ بۆ ئەو وەرزە، گرنگی ئەوتۆش دەدرێت بە جۆر و شێوە و رەنگی جلەكە، لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و هاوین، یەكێك لە قەشەنگترین رەنگ بۆ ئەو وەرزە دیار و جوان بێت، ئەویش رەنگی زەردە، ئەو رەنگە چەندین ئاستی هەیە كە لە زەردی پورتەقاڵی و كاڵ و تۆخ پێكدێت، ئەمانەش هەر یەكە جۆرە رەنگ و شێوازێكە بۆ ئەوەی لە مۆدەیەكی كراوە و رازاوەدا لەسەر جلەكاندا بەدەر بكەوێت، تەنانەت شێوازێكی تایبەت لە خۆ بگرێت كە رەنگی زەرد دەكرێ وەك تاخمێكی تەواو پێكبهێنرێت، لەوانە : كراس و پێڵاو و جانتای دەست و ملوانكە و گوارە، كە هەر یەكە لەو كۆمەڵەیە لەگەڵ جلی زەرد دەگونجێت.