جلی كوردی لەسەر نەخشی ئاڵای كوردستان

جلی كوردی لەسەر نەخشی ئاڵای كوردستان
ئەمساڵیش وەكو چەندین ساڵانی پێشوو، كچانی شۆخ و شەنگی كورد، بە جلی كوردی جوان خۆیان رازاندنەوە، وەك هێمایەك بۆ ئەو جلە جوانە، كە دیمەن و نەخشێكی رەهای لێدەبارێ و كاتێك هەر خانمێكی كورد ئەو جلە دەپۆشی، وەك شۆخێكی كورد دەردەكەوێ، سەرەڕای ئەوەش جلە كوردییەكان بە شێوەیەك دەنەخشێنن كە هێمای كوردانەی پێوە دیارە، یان ئاماژە بۆ لایەنێكی كوردی دەكات، وەك ئامادەكردنی جلی كوردی لەسەر نەخش و ئاڵای كوردستان، وەك ئەو شۆخە ئەو كارەی كردووە و جلەكەی لە شێوەی ئاڵای كوردستانە كە لە هەر یەكە لە رەنگەكانی: سوور لەسەرەوە كە مانای خەباتی خوێنی شەهیدان و دواتریش سپی كە هێمای ئاشتیمانە و هەروەها رۆژی زەرد مانای هیوا و ئاواتە و لە خوارەوەش رەنگی سەوز گوزارشت لە رەنگی سەوز و چیاكانی كوردستان و گەشانەوە و بووژانەوە دەكات.
Top