بەپێی ماڵپەری (بی بی سی)ی بەریتانی، كە ماڵپەرێكی جیهانییە ئاماژەی بە دروست كردنی سەیرترین ئوتۆمبێل كرد، كە ئەو بیرۆكەیەش بۆ ئەوانەیە كە داهێنانی تازە پێشكەش دەكەن، لە بوارە جیاجیاكاندا، یەكێك لە كۆمپانیاكانی دروست كردنی ئوتۆمبێل لەو وڵاتە ئوتومبێلێكی دروست كردووە كە گشت بەشی دەرەوەی ئەو ئوتۆمبێلە بە پارچە شووشە داپۆشراوە، ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی كەس نەتوانێت لێی نزیك بێتەوە یان لەسەری دابنیشێت، ئەمەش شتێكە بۆ خۆشی دروست كراوە و كەچی بە یەكێك لە سەیرترین كەرەستەكان دادەنرێـت.