پەردەی گوڵدار بۆ دیكۆری ماڵ

پەردەی گوڵدار بۆ دیكۆری ماڵ
وەكو چۆن خانمان، بە قژە جوانەكانیان دەنازن و پێوەی جوانتر دەبن، هەروەها دیكۆری ماڵیش بە پەردەكان رازاوەتر دەبن، ئەو پەردانەی بۆ پەنجەرە دادەنرێن، كە سوودی بۆ كۆنترۆڵی رووناكی هەیە، هەروەها دیكۆرێكی جوان و سەرنجڕاكێشە بۆ دیكۆری ماڵ، شێوەی پەردەكان بەپێی خواست و ویستی خانمان هەڵدەبژێردرێت، بە تایبەت ئەوانەی لە ژوورە سەرەكییەكان دادەنرێن، كە جێگەیان بەرچاوە و كار دەكەنە سەر دیكۆری ماڵ، بەمەش دەتوانین گەورەترین جوانی بەدەست بهێنین لە پەردەی ماڵدا، بە جۆرێك هەر پەردەیەك شێوە و دیمەنێكی خۆی هەیە، لە شێوە تازە و جوانەكانی بۆ پەردەی ماڵ، زیاتر گرنگی بە پەردەی گوڵدار دەدرێ، بە شێوەیەك خۆی دەگونجێنێ لەگەڵ دیكۆری ماڵ، هەروەها دیمەنێكی سرووشتی دەبەخشێتە دیكۆرەكە، سەبارەت بە رەنگی پەردەكانیش، ئەمەش دەبێ لەگەڵ رەنگی كەرەستەكانی دیكەدا رێكبخرێت، زیاتریش لەگەڵ رەنگی دیوار و پەنجەرە، ئەو رەنگانەی بۆ پەردەی ماڵ بەكاردەهێنرێن ئەوانەن : وەنەوشەیی- قاوەیی- سوور – شەكەری نزیك لە زەرد- سوور، ئەو رەنگانەش هەر یەكە بە شێوەیەكی جوانتر و روونتر دەردەكەوێ كاتێك پەردەكە لەسەر ئەو رەنگانە دەبن و بەمەش مۆدەیەكی قەشەنگ بە دیكۆری ماڵ دەبەخشن.
Top