تـــام و چـــێــژی كـەنگـری بـەهاران

تـــام و چـــێــژی كـەنگـری بـەهاران
رەوەند بەختیار
دەشت ودەری جوانی كوردستان دەوڵەمەندە بە چەندین رووەكی خۆرسك و سروشتی كە بۆ هەموو مەبەستەكانی خۆراك و چارەسەر بە كاردێت، جیا لەوەی رەنگ و جوانی تایبەتی هەیە، یەكێك لەو رووەكانە كەنگرە.
كەنگر یان(كنگر) یەكێكە لەو رووەكە خۆرسكانەی لە دە شت و بانەكانی كوردستان بە سروشتی دەڕوێت، كەنگر لە زۆربەی زەوییەكانی كوردستان دەڕوێت بەڵام بەتایبەتی لەو ناوچانە زۆرتر هەیە كە زورگ و بەرزایی تێدایە وەكو ناوچەكانی دەشتی قەراج و قەرەداغ و چیای قەرەچوغ .
كەنگر لە سەرێكی پڕ دڕك پێك دێت كە لە زەوی دێـتە دەرەوەو بەهۆیەوە دەتوانرێـت كەنگر جیا بكرێـتەوە لە رووەكەكانی، چونكە كەنگر لەوەرزی بەهار بە دیار دەكەوێت لەگەڵ چەند رووەكێكی دیكەی وەك تۆڵەكە و كاردی و سەركەزەوی.
كەنگر دوای پاك كردنەوەی دەتوانرێت لە رۆن بكرێت یان بە شلە لێبنرێت یانیش سوور بكرێتەوە.
فۆتۆ: پێشەوا جەلال
Top