خەزێم یان خەزێن!

خەزێم یان خەزێن!
كەرەستە و ئێكسسوارە كوردییەكان، لە پێشوودا باوی هەبووە و تاوەكو ئەمڕۆش بەكاردەهێنرێن، بەڵام مۆدەی هەندێكیان نەماوە و رۆیشتووە، یەكێك لەو كەرەستە جوانانە (خەزێم یان خەزێن)ی پێدەگوترێ، زیاتر لە زێڕ دروست دەكرا و سەری خەزێم بە شێوەیەكی نیو لیرە یان گەورەتر بوو، هەروەها بە نەخشیش بوو، لە ناوەڕاستیشدا قوتكەیەكی بچووكی هەبوو، سەرەكەی تیژ بوو دوای ئەوەی لووت كوون دەكرا، ئینجا ئەو خەزێمەیان دەخستنە كوونی لووتەوە بۆ جوانی، كە دیمەنێكی جوان و رازاوەی هەبوو، خەزێم هەبوو كە بە زنجیرەوە بوو، دەچۆوە سەر گوێچەكە یان سەر قژ، كە ئەمەش دیمەنێكی جوانتری هەبوو، یان هەیە تەنیا خاڵێكی بچووكە و دەخرێتە ناو لووت و تەنیا سەرەكەی دیار دەبێـت.
Top