مۆدەی پشت چاوەكان

مۆدەی پشت چاوەكان
جۆری ماكیاژەكان، بە چەندین شێوە و رێگە و هەنگاوی جیاجیادا دادەنرێت، بەمەش دەكرێ لە رێگەی ئەو ماكیاژانە، شێوازێكی جوان و شایستە دابین بكەین، تەنانەت هەر ماكیاژێك دەبێت لە رێگەی هەڵبژاردنی سەرەتایی بۆ رەنگەكەیە، دواتریش شێوازی ماكیاژەكە ئامادەكاری بۆ بكرێت، هەر ماكیاژێكی لەم جۆرە دەبێتە مۆدەیەكی جوان و رازاوە لە مۆدەكانی پشت چاو و ماكیاژی ئەساسی رووخسار، هەروەها دەتوانین ماكیاژی لێویش وەك ماكیاژێكی سەرەكی دابنێن و بەمەش لە نزیكەوە كارێكی هاوتای بۆ بكەین، لەم لایەنەشدا دیمەنێكی قەشەنگمان دەست دەكەوێت، لە شێوەی گرنگی دان بە ماكیاژ و دیمەنەكانی رووخسار دەگۆڕێت و بەرەو شێوەیەكی دیكەی دەبات، لەم رێگەیەشدا دەتوانین شێوازی جیا جیا بەكاربهێنین بۆ ئامادەكاری لە دانانی پشت چاوێكی جوان و رازاوە، ئەو رەنگانەی لەو وەرزە بەكاردەهێنرێن بۆ ماكیاژ، زیاتر رەنگە تۆخەكانن، واتە لەگەڵ رەنگاورەنگی بەهار خۆیان بگونجێنن و ئەنجامێكی گەورەش بە ماكیاژەكە بدات، لە رێگەی ماكیاژی لەم جۆرە، كە بە شێوازێكی ناسك و رازاوە خۆیان دەنوێنن، هەروەها دەتوانین رەنگی چاویش لە رێگەی لینزەوە بگۆڕین بۆ رەنگی دیكە، بەڵام ناكرێ رەنگی پشت چاو و چاو هاوشێوە بن، چونكە كاردەكەنە سەر یەكتر و جوانیی یەكتر دەشێوێنن. ئەمەش جوانترین و رازاوەترین مۆدە دروست دەكات كاتێك رەنگی چاو و پشت چاو لە دوو رەنگی جیاواز دەبن.
Top