ستایلی نوێی جلی بووك بۆ وەرزی بەهار

ستایلی نوێی جلی بووك بۆ وەرزی بەهار
هەموو خانمان لە رۆژی بووكێنی كە رۆژێكی لە بیر نەكراوە لە ژیانیان و چەندین ساڵ لە چاوەڕوانی ئەو رۆژە دادەبن بە هیوان جوانترین و ناسكرین جلی بووك بپۆشن، بە شێوەیەك كە شایستەی ئەو رۆژە بێت، بۆ ئەم وەرزە و بۆ ئەو خانمانەی دەچنە پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە و بەنیازن جلی بووكێنی بپۆشن دەتوانن سوود لەو شێوازانە وەربگرن بە شێوەیەك كە ستایلێكی بەهاری ناسكی سادەیە كە هیچ تەلێكی تێدا نییە هەرچەندە شێوازی جلی بووكێنی كورت وەك لە وێنەی یەكەمدا،دیارە هێشتا بە تەواوی لە كوردستان نەبۆتە مۆدە بەڵام ئێستا ئەوە یەكێكە لە جۆرە باوەكانی جلی بووكێنی، چوار شێوازەكەی تریش بە هەمان شێوە ستایلی نوێن بۆ خانمان تاوەكو لە رۆژی بووكێنی بیپۆشن جیاوازیی ئەو ستایلانە لەوەدایە كە زۆر درێژ نین تاوەكو بووكەكە تووشی بێزاری و ناڕەحەتی بكەن و هیچ تەلێكی تێدا نییە تا هاتوچۆ و جووڵەی بووكێ زەحمەت نەكات،شایەنی باشە ئەوەی لای ئێمە هەیە و ئێستا زۆر لە خانمان بەكاری دێنن جلی درێژ و بە تەلی بووكێنی كە دەبێتە هۆی بێزاری و ناڕەحەتی و خانمان ناتوانن بە ئاسوودەیی بجووڵێنەوە.
Top